١٧ ئەیلوولی ٢٠٢٥
پاش راگرتنی سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، لەئێستادا بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەپێی سیستمە نوێیەکە دابەشدەکرێت، لەهەمان کاتدا بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە زیادکردنی بڕەپارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەکەن.
ئاراس محهمهد، بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەزیادکردنی بڕەپارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان لە 500 دینارەوە بۆ 1000 دینار دەکەن، بڕە پارەکە وەک خۆی ماوەتەوە و، بۆ هەر هاوڵاتییەک لە کاتی دابەشکردنی بڕەخۆراکی مانگانەدا تەنها 500 دینار وەردەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا دابەشکردنی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا بەپێی سیستمە نوێیەکەیە، بەشێک لەو هاوڵاتییانەش کە بە هەڵە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و بەشەخۆراکەکەیان بڕدراوە، پێویستە تاوەکو سیستمەکە دەکەوێتەکار و قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، چاوەڕێبکەن”.