کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

١٧ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2-1) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2-1) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی