کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی خۆڵبارین ئاشکرادەکات

١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جگە لە ناوچەکانى باکوور، کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 34 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی