نرخی زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد
١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3689 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16-9-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 689 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە نرخی کانزا زەردەکە بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.
هۆکاری هەڵکشانی نرخی کانزاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوود کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای دۆلار دروست دەکات.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 632 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 738 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 798 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 842 هەزار دینارە.