سودان.. بەهۆی خواردنێکی نەشیاوەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا
١٥ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەهۆی نەبوونی خواردنەوە بەشێكی دانیشتوانی سودان ئالیكی ئاژەڵ دەخۆن، بەو هۆیەشەوە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا 18 كەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری پزیشكێكی پسپۆڕ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سودان بڵاویکردەوە، خەڵكی سودان خواردنیان دەست ناكەوێت، بۆیە پەنا دەبەنە بەر خواردنی ئالیكی ئاژەڵان.
وتیشی، ئەمباز، ناوی ئەو جۆرە ئالیكەیە كە لە سودان دەدرێت بە ئاژەڵان، بەڵام بەهۆی نەبوونی خواردن ئێستا یەكێكە لە ژەمە سەرەكییەكانی بەشێك لە خەڵكی سودان.
لەلایەكی دیكەوە تیمەكانی فریاگوزاری لە سودان ئاشكرایانكردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا 18 كەس بەهۆی خواردنی ئالیکی ئەمبازەوە گیانیان لەدەستداوە.