پلەی گەرما لەم ناوچەیە گەیشتە 24 پلەی سیلیزی

١٥ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە حاجی ئۆمەران گەیشتە 24 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی