دوای شەش ساڵ پارێزەرانی ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی دەکەن
١٥ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی (سەدە)، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
دوای شەش ساڵ بۆ یەكەمجار، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی (سەدە)، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
شاندە یاساییەكە پێكهاتووە لە هەریەكە لە پارێزەران (جەنگیز یورەکلی، رازیە ئۆزتورک و ئیبراهیم بیلمەز).
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆتاجار لە 7ـی ئابی 2019دا بوو، كە پارێزەران (رەزان سارجا- نەورۆز ئویسال)، دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا.