"گرانبەهاترین هاوسەرگیری سەدە"

١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

جیف بیزۆس، سێیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و لۆرن سانچێزی هاوسەری، لە 27-6-2025 ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییان لە دوورگەی سان جۆرجۆ ماجیۆر لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا ئەجامدا.

ئاهنگەگە دوور لە چاوی میدیاکان و بە ئامادەبوونی 200 کەسی ناوداری جیهانی وەک لیناردۆ دیکاپریۆ، بیل گەیتس، ئۆپرا وینفری، ئیڤانکا ترەمپ، گامبێل، کریس جێنەر، خێزانی کارداشیان( کیم، کایلی، کلۆی، کێنداڵ) و چەندین کەسی بەناوبانگیتر ئەنجامدرا.

تایبەتمەندی ئاهنگەکە بەجۆرێک بوو میوانەکان لەڕێی بەلەمەی تایبەتمەندەوە دەگوازرانەوە بۆ دوورگەکە و ئاگادارکرابوونەوە کە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی ئاهنگەکە لە سۆشیال میدیا بڵاونەکەنەوە، تاکو لە دوای ئاهنگەکە سانچێز لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام یەک وێنەی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە.

بە وتەی سەرپەرشتیاری ئاهنگەکە کۆی گشتی تێچووی ئاهنگەکە بە زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندێت.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو جلی بووکەکە بوو کە لە لەلایەن کۆمپانیای دۆلچ ئاند گابانا دیزاین کرابوو، ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێک کاری تێداکرابوو و بە قوماشی ئاوریشم و دانتێل و دیزاین کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی سانچێز، کە لەلایەن شارەزایانی بواری ئەڵماس مەزەندە دەکرێت کە تێچووەکەی زیاتر لە پێنج ملۆن دۆلار بێت.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە بە وتەی وتەبێژی شارەوانی شاری ڤینیسیا ئاهنگەکە یاسایی نەبووە و لە ئیتاڵیا تۆمارنەکراوە، بەڵکو تەنیا ئاهنگێکی سومبولی بووە!.

جیف بیزۆسی تەمەن 61 ساڵ، سێیەم دەوڵەمەندترین کەسایەتی جیهانە، خاوەنی کۆمپانیای ئەمەزۆنە و سامانەکەى بە زیاتر لە 231.4 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.