"وای فای لە عێراق نامێنێت"

١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، تا ساڵی ئایندە لە سەرانسەری عێراق، ئینتەرنێت دەبێت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و وای فای نامێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-9-2025، هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق، ئینتەرنێت دەبێت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای "Wi-Fi" دەگرێتەوە.

وتیشی، داخستنی وای فای بە مانای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە، بەڵکو دەیانەوێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باشتر و هەرزانتر بکەن لە رێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو پلانانەی کە دانراون، خزمەتگوزاری وای فای لە ساڵی داهاتوودا بە تەواوی کۆتاییدێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت.