بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق: تاکو ئێستا نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا نەکراوە

١١ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: "هێشتا نەوتی هەرێم رادەست نەکراوە و کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی رادەستکردنی بەردەوامن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-9-2025، باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "هێشتا نەوت رادەست نەکراوە و کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن".

وتیشی: "کۆمپانیاکان داواکاریی دیکەیان هەیە و حکومەتی هەرێمیش داواکارییەکان دەگەیەنێتە ئێمە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری".

سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقیش رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق رۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕەش سێ ملیۆن و 350 بۆ 400 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات.