یەکێتیی ئەوروپا پشتگیرییەکانیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل رادەگرن

١٠ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، پشتگیرییەکانیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل رادەگرن و بەشێک لە رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێننەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-9-2025، ئورسولا ڤۆندێر لایەن، سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەوروپا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' نووسیویەتی، پشتگیرییەکانیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل رادەگرن و پێشنیازی کردووە بەشێک لە رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێننەوە و سزای تووند بەسەر ژمارەیەک وەزیری ئیسرائیل بسەپێنرێت.

وتیشی: "ئەوەی لە غەززە روودەدات ویژدانی جیهانی هەژاندووە، خەڵکی لە هەوڵی بەدەستهێنانی خواردن کوژراون. ئافرەتانی دووگیان کۆرپەکانیان لەبارچووە، ئەمە بەتەواوی کارەساتبارە، بۆیە لە پێناو پاراستنی گیانی منداڵان و مرۆڤایەتیدا، دەبێت شەڕ بوەستێنرێت".

سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەوروپا جەختیش لەوە دەکاتەوە، نابێت برسیکردن خەڵک وەکو چەک بەکاربهێنرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ماکسیم پریڤۆت، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، رایگەیاندبوو: "نکۆڵی لەوە ناکرێت و ئەو راستییە رەتناکەینەوە کە ئێمە لە کە یەکێتیی ئەوروپا بەرامبەر ئەو قەیرانە مرۆییە گەورەیەی غەززە بە ئەرکی خۆمان هەڵنەستاوین".