٩ ئەیلوولی ٢٠٢٥
راوێژكارێکی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت، داهاتی نانه‌وتی به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی روونه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وتی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9-9-2025، مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكدا وتی: "داهاتی نانه‌وتی له 420 ملیار دیناره‌وه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2023دا بۆ حه‌وت ترلیۆن و 18 ملیار دینار له ساڵی 2024دا به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی چاكسازییەکانە بۆ فراوانكردنی بنكه‌ی باج و كاراكردنی بەڕێوەبردنی دیجیتاڵی و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی".
وتیشی، ئەو بەرزبوونەوەیە له ئه‌نجامی چاكسازییەکانە بۆ فراوانكردنی بنكه‌ی باج و دەستپێکردنی بەڕێوەبردنی دیجیتاڵی و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای بودجه‌ی گشتی سێ ساڵه، به‌شداری داهاتی نانه‌وتی بۆ ٪20 به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی روونه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وتی و به‌هێزكردنی هاوبه‌شییەکان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت.