نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

٩ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3646 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9-9-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 646 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی 70 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ تاوەکو 60 دۆلار بەرزبووەوە و ئەمڕۆش نزیکەی 70 دۆلاری دیکە بەرزبووەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 729 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 733 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 770 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 837 هەزار دینارە.