نرخی زێڕ دابەزی
٨ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3583 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8-9-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 583 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 617 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 719 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 754 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 822 هەزار دینارە.