ترەمپ: خەمبارم لەبارەی ئەو شتانەی لە ئۆکرانیا روودەدەن
٨ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سەركردەكانی ئەوروپا دەچنە ئەمریكا بەمەبەستی گفتوگۆی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا کۆدەبنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە، سەركردەكانی ئەوروپا دێنە ئەمریكا بەمەبەستی گفتوگۆی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا کۆدەبنەوە.
وتیشی، بەمزووانە قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا دەكات تایبەت بەو پرسە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە خەمبارە لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانییە توندەی دوێنێ رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئەنجامی دا.
ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە، رووسیا هێرشێكی ئاسمانی توندی بۆ سەر ئۆكرانیا ئەنجامدا، كە بە گەورەترین هێرشی رووسیا دادەنرێت لەماوەی دەستپێكردنی جەنگەوە تاوەكو ئێستا.