رووسیا بۆ یەکەمجار بارەگای سەرەکی حکومەتی ئۆکرانیای کردە ئامانج

٧ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کەوتەوە. بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن، رووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر وڵاتەكەیان و بۆ یەكەمجار و بارەگای حکومەتی ئۆکرانیا لە کیێڤ كراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو هێرشی توندی ئاسمانیی کراوەتەسەر کیێڤ و بەو هۆیەوە زیان بە دامەزراوەکانی هەندێک ناوچەی شارەکە گەیشتووە. هەروەها ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانەوە ئاگر لە ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کەوتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی bbc، ئەمە یەکەمجارە و زۆر دەگمەنە کە رووسیا مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان راستەوخۆ ئاڕاستەی ناوەندی کیێڤ بکات.
بەرپرسانی ئۆکرانیاش باسیان لەوەکرد، شەوی رابردوو رووسیا 805 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 موشەکی ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کردووە و بەرگری ئاسمانی توانیویەتی 751 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چوار مووشەک بخاتە خوارەوە.