نرخی نەوت دابەزی

٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 6-9-2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و لە ئێستادا بە 61 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.