ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا

٢٤ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەبۆنەی یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام محەممەد (د.خ)، ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.

دیوانی وەقفی سوننی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژمێری ساڵی کۆچی ئەمڕۆ یەکشەممە دەکاتە 1ــی رەبیعولئەوەل، بەو پێیەش پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکاتە، 12ــی رەبیعولئەوەل یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە(د.خ).

هاوکات بەپێی ساڵنامەی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمیش، ڕۆژی 12ــی رەبیعولئەوەلی هەموو ساڵێک پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت.