ئاراس جەنگی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار و شوێنی مانەوەی خێزانی لاهور جەنگی هاتە دەنگ

٢٣ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

برایەکی لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: "دۆخی تەندروستیی لاهور باشە؛ هێزەکەی سەرەتا دەستی بە شەڕ نەکردووە".

ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی، لەبارەی دۆخی تەندروستیی براکەیەوە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "دۆخی تەندروستی لاهور باشە".

لەبارەی شوێنی مانەوەی خێزانی براکەشیەوە ئاشکرایکرد: "لەکاتی شەڕەکەدا هاوژین و منداڵەکانی لاهور لە لالەزار نەبوون و سەلامەتن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی شەڕەکەی دەستپێنەکردووە و بە 150 هەمەر و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازی هێرش کرایە سەر لالەزار".

دەشڵێت: "زیاتر لە 120 درۆن و نۆ دەبابە لە هێرشەکە بەکارهێنراون".

راشیگەیاند: "لاهور وتوویەتی نایەوێت خەڵکی زیاتر بکوژرێت و خۆی رادەستی هێزەکان کردووە".

ئاراس شێخ جەنگی، لەبارەی ئە زلـلەیەی لە لاهور جەنگی دەدرێت لەکاتی دەستگیرکردنی دەڵێت: "زۆر باش دەزانین کێیە، بەڵام جارێ قسە ناکەین".