پەرلەمانتارێکی جەهەپە: ئەردۆغان دوو ملیار و 320 ملیۆن دۆلاری پارەی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی وەرگرتووە

٢٠ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەرلەمانتارێکی جەهەپە ئاشکرای دەکات، لەنێوان 21ی ئایاری 2014، تا 30ی ئەیلولی 2018 پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتی ئەردۆغانە بڕی دوو ملیار و 320 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی کاربەڕێکەر وەرگرتووە لەبەرامبەر گواستەوەی نەوتی خاو بە بۆری بۆ بەندەری جەیهان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەنیز یاوزیەڵماز پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) چەند زانیارییەکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای بەندەری جەیهان لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2018 ئاشکر دەکات و دەڵێت: "بەردەوامم لە ئاشکراکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دۆسیەی دادگای باڵای سەرۆک ئەردۆغاندا دەخرێنەڕوو".

ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا، لەڕاگەیەنراوەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەنێوان 21ی ئایاری 2014، تا 30ی ئەیلولی 2018 پارتی داد و دۆلار گەشەپێدان (ئاكەپە) بڕی دوو ملیار و 320 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لەبەرامبەر گواستەوەی نەوتی خاو بە بۆری بۆ بەندەری جەیهان ."

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم بڕە پارەیە حەواڵەی كۆمپانیای وزەی توركیا (TEC) كراوە، كۆمپانایەك كە لەلایەن حكومەتی (ئاكەپە)وە لە دورگەی (جێرسی) دروستكراوە، دواتر 904 ملیۆن دۆلار گواسترایەوە بۆ كۆمپانیای (بۆتاش) بۆری نەوتی تورکیا".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم بڕە پارەیە حەواڵەی كۆمپانیای وزەی توركیا (TEC) كراوە، كۆمپانایەك كە لەلایەن حكومەتی (ئاكەپە)وە لە دوورگەی (جێرسی) دروستكراوە، دواتر 904 ملیۆن دۆلار گواسترایەوە بۆ كۆمپانیای (بۆتاش) بۆریى نەوتی تورکیا".

دەنیز یاوزیەڵماز ئاشکراشی کردووە: " چارەنوسی ئەو یەک ملیار و 41 ملیۆن دۆلارەی کە ماوەتەوە نادیارە. ئەم پارەیە لە کونە ڕەشەکەدا کە دوورگەی جێرسییە بووە بە هەڵم".