تەیف سامی چی بە شاندەکەی هەرێم وتووە؟
٢٠ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق و شاندی هەرێم کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-8-2025، کۆبوونەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و شاندی هەرێم کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلابووەتەوە.
هاوکات، تەیف سامی، داوای لە هەرێم کردووە بە زوویی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات تاوەکو مووچەی مانگی شەش خەرجبکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیان وەرنەگرتووە و لە دۆخ و گوزەرانێکی خراپدا ژیان بەڕێدەکەن.