ترەمپ: دەمەوێت بچمە بەهەشت

٢٠ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "ئەگەر بتوام ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدەستبهێنم، ئەوا ئەم دەستکەوتە دەتوانێت یارمەتیم بدات بچمە بەهەشتەوە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانەی بەشداریكردنی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: "ئەگەر بتوام ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدەستبهێنم، ئەوا ئەم دەستکەوتە دەتوانێت یارمەتیم بدات بچمە بەهەشتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "گوێم لێدەبێت‌ كە لە دۆخێكی باشدا نیم، بەڕاستیش لە بنی پلیکانەکەدام، بەڵام ئەگەر بتوانم بچمە بەهەشت، ئەوە دەبێتە یەکێکە لە هۆکارەکان".

هەر لەو بارەیەوە، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "سەرۆك جدی بووە لە لێدوانەكەی، كاتێك باسی چوونە بەهەشتی كردووە و رۆژانە پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی نوێژ دەکات".