لە رووداوێکی هاتووچۆدا 76 کەس گیانیان لەدەستدا
٢٠ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە ئەفغانستان، 76 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
درەنگانی شەوی سێشەممە، 19-8-2025، لەسەر رێگای سەرەکیی شارەکانی هیرات ئیسلام-قەلعە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، کە ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری جۆری "580" خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگری جۆری "مازدا"دا.
بە وتەی میدیاکانی ئەفغانستان، بەهۆی رووداوەکەوە، 76 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی هێزە ئەمنیییەکانی وڵاتەکە، بەهۆی تووندیی پێکدادانەکەوە، ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەکە ئاگری گرتووە و زۆربەی سەرنشینەکانی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەندروستییان ناجێگیرە.