سلێمانی.. خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستیپێکرد
٢٠ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەکان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-8-2025، لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و داواکردنی مووچەکانیان دەستیپێکرد.
خۆپیشاندەرەکان شەقامی سالمیان داخست و بەوتەی خۆیان بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هەر یەک لە لایەنەکانی وەک: نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، رەوتی هەڵوێست و بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات، پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنی دووپاتکردبووەوە.