کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

٢٠ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی