بزوتنەوەی گۆڕان/كوردسات: پشتیوانی خۆپیشاندانی مووچەخۆرانین
١٩ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بزوتنەوەی گۆڕان/كوردسات، لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندانەوە رادەگەیەنن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بڕیارە، رۆژی چوارشەمە، 20-8-2025، ژمارەیەک لە مامۆستایان و مووچەخۆران، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ داواکردنی مووچەکانیان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان رێکبخەن.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، پشتگیری لە داخوازییە ڕەواکانیان دەکەین، لەگەڵ پاڵپشتی هەموو چالاکییەکی مەدەنی و شارستانی بۆ گەڕانەوەی مافی مووچەخۆران و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان/كوردسات
19-8-2025