گۆڕانكاری لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە دەكرێت
١٩ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند، گۆڕانکاری لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێت.
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكیی هەولێر، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "لەو ئەپڵیكەیشنەی كە خەڵك خۆیان لە پسووڵەی خۆراكیی ئەلیكترۆنی تۆمار دەكەن، لە بەشێكیدا پیشانی دەدات کە مانگانە هاوڵاتییەکە سەردانی بریكاری خۆراك دەكات یان نا".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەهەمان شێوە بریكاری خۆراكیش ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی هەیە، كاتێك هاوڵاتی خۆراكی لا وەربگرێت یاخود نا ئاماژەی پێ دەدرێت".
وتیشی: "جارێ ئەو بەشە لە ئەپڵیكەیشنەكە كارا نەبووە، ئەگەری هەیە لە مانگی داهاتوودا كارا بكرێت".