حکومەتی کاربەڕێکەر ناچاری ئەم کارانە دەکرێت لەپێناو خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش

١٩ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

حکومەتی عێراق سێ مەرجی خۆی بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر کارکردن بە بڕیاری (550) ساڵی 2025، کە تایبەتە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

مەرجەکانی حکومەتی عێراق بریتین لە:-

1- تەواوکردنی کارەکانی ئەو لیژنانەی لە بڕگەکانی (سێیەم و چوارەم)ـی بڕیارەکەدا هاتوون، بە مەرجێک هەریەکەیان کۆنووسێکی واژۆکراو لە ماوەی هەفتەیەکدا لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە، پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکەن.

2- ئەو تیمەی کە بەپێی بڕگەی دووەم پێکهێنراوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواو بکات بە هەژمارکردنی پشکی گەنجینەی گشتیی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا و هەولێر ئەو پشکە بداتەوە لەبری ئەو بڕە پارەیەی لە بڕگەی (دووەم/1)ـی بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە. بە مەرجێک میکانیزمی هەژمارکردنەکە پەسەندکراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بێت.

3- حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کار دەکەن، پابەندبکات بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو، بەپێی حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (550)ـی ساڵی 2025.