١٩ ئابی ٢٠٢٥
مه‌كته‌بی پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه بڵاوكرده‌وه.
دەقی راگەیەندراوەکە:
وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و ئاماده‌ی هه‌ر خۆپیشاندان و فشارێكی مه‌ده‌نی ده‌بین له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و مافی هاوڵاتییان به گشتی، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم زۆر بێباكانه و خه‌مساردانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مووچه‌خۆران و گوزه‌رانی هاوڵاتییان ده‌كات و زیاتر له 80 ڕۆژه مووچه‌یان دابه‌شنه‌كردووه.
پێویسته حوكمڕانانی هه‌رێم بزانن یاریكردن به مووچه و ژیانی خه‌ڵك ده‌ره‌نجامی وێرانكه‌ری ده‌بێت، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان به‌گشتی به به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كان په‌یامی جدی خۆیان بگه‌یەنن.