ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا
١٩ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دوای 80 ڕۆژ لەچاوەڕوانیی مووچەخۆرانی هەرێم، دواجار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆتایی بەچاوەڕوانیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێنا و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا.
بەپێی زانیارییەکانیش، لەکۆبوونەوەکە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامیی ڕاسپاردووە بەپەلە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات، ئەمەش وادەکات وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەیەکی نزیکدا، پارەی مووچەی مانگی شەش بگوازێتەوە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.