پارێزەرانی شێروان شێروانی: بەهێزێکی زۆرەوە هێرشیانکردە سەر کەسوکارەکەی

١٩ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزەرەکەی شێروان شێروانی ڕایگەیاند، پێشووتر بڕیار لەسەر سزادانی شێروان شێروانی درابوو. دەشڵێت: " كۆمەڵێك بە جلی مەدەنی و هێزێكی سەربازی زۆریان هێنابوو بە دەمانچەوە هێرشیانكردە سەر كەسوكاری شێروان شێروانی".

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد عەبدوڵا پارێزەری شێروان شێروانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دۆسییەکە لەلایەن ڕائید دڵدارەوە سكاڵا تۆماركرابوو، لە دادگای كەتنی بنەسڵاوە، بە مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد: "دۆسیەكەیان لێشاردبووینەوە، دەرخەری ئەوەیە پێشوەختە بڕیار درابوو لەسەر سزادانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و پێنج مانگ".

باسی لەوەش کرد: "خەڵكێك لە دەرەوە تەداخول لەو دۆسیانەدا دەکەن بەمەبەستی هێشتنەوەی شێروان لە زیندان".

پارێزەرەکەی شێروان شێروانی ڕاشیگەیاند: "كۆمەڵێك بە جلی مەدەنی و هێزێكی سەربازی زۆریان هێنابوو بە دەمانچەوە هێرشیانكردە سەر كەسوكاری شێروان شێروانی".