"درەنگانی شەوی رابردوو شاندێکی هەرێم گەیشتووەتە بەغدا"
١٩ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە، درەنگانی شەوی رابردوو، شاندێكی حکومەت بەرەو بەغدا رۆیشتووە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران.
بەوتەی سەرچاوەكە، كە بۆ ئاژانسی "شەفەق نیوز" قسەیكردووە: "شاندەکە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەن، لەگەڵ هەشت بەڕێوەبەری گشتی".
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندەكە دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی خەرجکردنی موچە و هەماهەنگیکردنی رێکارە داراییەکان.