نرخی زێڕ بەرزبووەوە
١٨ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی 20 دۆلار لە نرخەکەی زیادیکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18-8-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 354 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە: "زێڕ گومرگی ناخرێتە سەر!"، دوای ئەم پەیامەشی نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی ٪2.4 دابەزی.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 571 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 666 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 698 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 762 هەزار دینارە.