١٧ ئابی ٢٠٢٥
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، 290 کاندیدی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردن دوورخستەوە، كە ژمارەیەك كاندیدی پارتی و یەكێتیشی تێدایە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڵاویکردەوە، 290 کاندیدی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردن دوورخستەوە، كە دەیان كاندیدی پارتی و یەكێتیشی تێدایە.
راشیگەیاند، یاسای ریشەكێشكردنی بەعس، خراپی رەفتار و هەڵسوکەوت، دەیان کاندید لە بەشداریکردنی هەڵبژاردن بێبەش دەکات.
بەپێی ئەم بڕگەیە، هەر كەسێك بەعسیبوونی بەسەردا ساغببێتەوە، رێگەی پێنادرێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندیدبكات.
ناوی کاندیدە دوورخراوەکانی پارتی و یەكێتی:-
- ئەنوەر سەعید فەتحوڵا مستەفا- كاندیدی پارتی لە سلێمانی
- یوسف سالم یوسف- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- مەروان حەسەن حسێن ئەتروشی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- عامر عەبدوڵا خزر- كاندیدی یەكێتی لە نەینەوا
- ماهیر محەممەد عەلی- كاندیدی یەكێتی لە نەینەوا
- محەممەد مەنسور عەبدولڕەزاق- كاندیدی یەكێتی لە نەینەوا
- جەمال سەعید حەسەن- كاندیدی یەكێتی لە نەینەوا
- یونس مەحمود رەمەزان- كاندیدی یەكێتی لە نەینەوا
- ئیلیاس مارو حمود علی شاقولی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- زیاد فەهد بیجان حەسەن كاكی- كاندیدی یەكێتی لە كەركوك
