وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و زیلینسکی ئاشکراکرا

١٧ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات.

تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" ـی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەك لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "واشنتن هیوای هەیە كۆبوونەوەكەی سبەینێی ترەمپ و زیلینسكی لە کۆشکی سپی سەركەوتووبێت، چونكە تەنها لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو كۆبوونەوەیەدا لوتكەی نێوان رووسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا لە 22ـی ئەم مانگە رێكدەخرێت".

هەر لەو بارەیەوە، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپاش رایگەیاندووە، لەسەر داوای سەرۆكی ئۆكرانیا، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆكەكانی ئەوروپا دەچنە واشنتن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی، کە بریتین لە، سەرۆكی فەرەنسا، راوێژكاری ئەڵمانیا، سەرۆكی فینلەندا و ئەمینداری ناتۆش بۆ هەمان مەبەست دەچنە واشنتن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 16-8-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا پێشوازی لە ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییەکەی کرد و بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوەدابوون و هەر یەک لە واشنتن و مۆسکۆش بە ئەرێنی و وەسفی کۆبوونەوەکەیان کرد.