١٧ ئابی ٢٠٢٥
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووەتە کێشە و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل جەنگی غەززە بوەستێنێت.
مێتێ فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک لە چاوپێکەوتنێکدا لە میدیای وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ناتانیاهوو کێشەیە و حکومەتی ئیسرائیل زۆر لە سنوور دەرچووە.
سەرکوەزیرانی دانیمارک رەخنەی تووندی لە دۆخی مرۆیی غەززە گرت و وتی: "یەکێکین لەو وڵاتانەی دەمانەوێ گوشار لەسەر ئیسرائیل زیاد بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتگیریی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپامان بەدەستنەهێناوە."
فرێدریکسن وتیشی: "هەروەک چۆن لەگەڵ ڕووسیا کردمان، سزاکان بە جۆرێک دادەڕێژین کە ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج زۆرترین کاریگەرییان دەبێ".
جەنگی غەززە دوای هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ی حەماس دەستیپێکرد کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار و 200 کەس لە ئیسرائیل.
ئیسرائیلیش بە بۆردومانەکانی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 61 هەزار کەسی لە کەرتی غەززە کوشتووە.