١٦ ئابی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "بەپێوەری لە یەكەوە بۆ 10، 10 لە 10 بە كۆبوونەوەكەم دەدەم لەگەڵ سەرۆکی رووسیا".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "بەپێوەری لە یەكەوە بۆ 10، 10 لە 10 بە كۆبوونەوەكەم دەدەم لەگەڵ پوتن".
وتیشی: "لەگەڵ پوتن دانوستانم کرد لەسەر چەند پرسێک لەوانە، ناتۆ، رێوشوێنە ئەمنییەکان و خاک، پێموایە ئێمە زۆر لە رێککەوتن نزیک بووینەتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئامۆژگاری ڤلادیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی کرد، کە رێککەوتن بكات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئۆکرانیا رەنگە رازی نەبێت، بەڵام ئامۆژگاری من بۆ زيلينسکی ئەوەیە رێککەوتن ئەنجام بدات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی هەردوو سەرۆک ترەمپ و پوتن لە ئالاسکا بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر کۆبووەنەوە.