پەیامی پوتن و ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوەکەیان
١٦ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەگەنە چارەسەرێک بۆ جەنگی ئۆکراینا.
ڤلادیمێر پوتن لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەەمپ رایگەیاند: "گفتوگۆکانمان بونیادنەر بوون، سوپاسی ترەمپ دەکەم لە بەرامبەر پێشنیازکردنی گفتوگۆکان. گفتوگۆکان لە کەشێکی پڕ لە رێزلەیەکگرتندا بەڕێوەچوو."
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەرەوپێشچوونی گەورەمان بەدەستهێنا، لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە لایەنی ناتۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دەکەم."
لووتکەی ئەمریکا و رووسیا دوای دوو کاتژمێر و نیو لە ئالاسکا لە بارەی جەنگی ئۆکراینا کۆتایی هات.