لە پاکستان بەهۆی بارانی بەخوڕەوە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

١٥ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، بارانی بەخوڕی وەرزیی بووەتە هۆی روودانی لافاو و داڕمانی زەوی لە باکووری وڵاتەکە، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لەژێر داروپەردووی ماڵەکانیاندا گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئابی 2025، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان ئاماژەیان بەوەکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لانیکەم 23 کەس لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا گیانیان لەدەستداوە و 7 کەسی دیکەش لە کشمیر گیانیان لەدەستداوە.

دەزگاکە وتیشی، بارانێکی زۆر لە ناوچەی باجوری باکووری رۆژئاوا چەندین ماڵی وێران کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و 20 کەسی دیکەش لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە.