١٤ ئابی ٢٠٢٥
سیاسەتمەدارێکی عێراق هۆشداری لە پرۆژەی “ئیسرائیلی گەورە” و مەترسییەکانی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق، نەبیل ئەل عەزاوی هۆشداریدا لە مەترسیی پرۆژەی “ئیسرائیلی گەورە” بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراقدا.
نەبیل ئەل عەزاوی بە ماڵپەڕی بەغداد الیومی راگەیاندووە: “پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورە کە یەکێکە لە مەترسیدارترین پڕۆژەکانی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا، هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دروستدەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پڕۆژەیە تەنیا لەلایەنی فەڵەستینی سنووردار نییە، بەڵکو کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی پارچەپارچەبوونی وڵاتانی دەورووبەری ئیسرائیل، دیارترینیان عێراق، بە ئامانجی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ عێراق و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و لایەنگرانی بکەن.