ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کچەمۆدێلێکی راگەیاند
١٤ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کچەمۆدێلێک بەهۆی ریكلامكردن بۆ بەنزینخانەیەك، كە ناڕەزایەتی رای گشتی لێكەوتەوە، دەستگیركرا و بەنزینخانەكەش داخرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمەقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، ژنە تۆمەتبارێك بەناوی ( س ، د ، م) دەستگیركرا، كە هەڵساوە بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەمەبەستی ریكلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەكی بەنزین لە شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، ریكلامەكە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و رای گشتی لێكەوتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەنزینخانەكە گیرایەبەر و داخرا.