وەزارەتی ئەوقاف: ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەکاندا دەکەن دەبێت دەنگیان خۆش بێت

١٤ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری نوێی وەزارەتی ئەوقافی تایبەت بە پرسەکان راگەیاند و دەڵێت: "مەرجە هەموو ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەکاندا دەکەن، باجی دەنگخۆشییان هەبێت”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "بڕیارێکی نوێمان بۆ پرسەکان دەرکردووە، لەمەودوا ئەو کەسانەی باجیان نییە، ناتوانن لە پرسەکاندا قورئان بخوێنن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجە هەموو ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەکاندا دەکەن، باجی دەنگخۆشییان هەبێت، وەک قۆناغی یەکەم، بڕیارەکە تەنیا پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.