پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
١٤ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14-8-2025، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەكانی گەرما بە یەک تـــا سێ پلە بەرزتر دەبێت.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆك : 43 پلەی سیلیزی
كەركوك : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی