١٤ ئابی ٢٠٢٥
کەناڵی سۆمەرییە نیوز، لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری وەزارەتی نەوتی نەوتی عیراقەوە بڵاویکردوەتەوە: "هەفتەی داهاتوو نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەرەکانی جیهان دەکرێت و دوای کردنەوەی قوفڵی نەوتەکە وەزیری دارایی ئاگادار دەکرێتەوە تا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان ڕەوانە بکات".
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە و بەشێکی رێككەوتنەكە هەناردەکردنەوەی نەوت بەپێی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەكشەممە حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم (120) ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی ناجێگیریی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی بەردەوام لەدڵەڕاوکێی نەهاتن و فەوتانی مووچەکانیانن و هیچ دڵنیاییەکیان لەو بارەوە نییە تاوەکو مووچەکانیان وەردەگرن، بەهۆی پێشێلکردنی لایەنێک لەڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە ئەوەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە بەهۆیەوە مووچەخۆران تاوەکو ئیستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.