نرخی زێڕ بەرزبووەوە

١٤ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ، نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە و ئێستا بە 3,359 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە 3,372 دۆلار. هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زیو بە 38.55 دۆلارە.

 

سێیەم ڕۆژی لەسەریەکە نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم. پێشبینیی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەکەیە.

 

لە هەرێمی کوردستانیش، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 696,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 665,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 570,000 دینار