لەبارەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک بڕیاردرا

١٣ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، کاتی کردنەوەی تۆماری منداڵان لە پسوڵەی خۆراک ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "لە یەکی مانگی داهاتووەوە تۆمارکردنی منداڵ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە کارا دەکرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووبار عومەر بەرپرسی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاند: "لە سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک لە یەکى ئەیلوول سیستمی خۆراک لە هەموو عێراق کارادەکرێتەوە، هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ناوی تۆماربکات، لەو ڕۆژەوە دەتوانێت ئەو کارە بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی تۆمارەکە، هەموو خزمەتگوزارییەکانی فۆرمی خۆراک لە یەکی ئەیلول بکرێنەوە، لەوانەش تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆڕم یان فۆڕم بۆ خێزانی نوێ".

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبوو ڕاگیراوە و زۆرینەی ئەو منداڵانەی لەدایکبووی ساڵی 2022 بوون هێشتا ناویان لە پسوڵەی خۆراکدا نییە و بڕیارە بەکردنەوەی سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک ناویان لە سیستمەکە زیاد بکرێت.