نرخی زێڕ بەرزبووەوە
١٣ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3366 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-8-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 366 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخەکەی نزیکەی 35 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسەی ئەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و 331 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 569 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 722 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 760 هەزار دینارە.