پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و نزیکەی 50 کەس بوونە قوربانی
١٣ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەسڕە دەیان زیارەتکاری ئێرانی، کە بەرەو کەربەلا دەڕۆیشتن بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرگری شارستانی پارێزگای بەسڕە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە نێوان ناوچەی رمێلە و بازگەی سیدرەی قەزای زوبێری پارێزگای بەسرە وەرگەڕا و بەهۆیەوە هەشت زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاشکراشیکرد، هۆکاری رووداوەکە بۆ تەقینی یەکێک لە تایەکانی پاسەکە و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ دەگەڕێتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن، ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی پزیشکی دادی کراون.