لە 80%ـی خەڵکی عێراق پارەکانیان لەم شوێنە هەڵدەگرن

١٢ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند: "بەهۆی نەبوونی متمانە بە بانکەکان 80%ـى پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستەمی بانكییە و لە ماڵەكاندا هەڵگیراوە".

عەلی عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق، لە لێدوانێکدا دەڵێت: "80%ـى پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستەمی بانكییە و لە ماڵەكاندا هەڵگیراوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی متمانەیە بە سیستەمی بانک".

وتیشی، بانكی ناوەندی داوای لە هەموو بانكەكان كردووە لە ماوەیەكی كەمدا سەرمایەكانیان بگەیەننە 400 ملیار دینار.

دووپاتیشی دەكاتەوە، دامەزراندنی سیستەمێكی بانكی نیشتمانی تۆكمە پێویستی بە هاوبەشی راستەقینە هەیە لەگەڵ بانكە نێودەوڵەتییە گەورەكاندا، كە سامانەكانیان لەنێوان 300 بۆ 400 ملیار دۆلاردایە.