نرخی زێڕ دابەزی
١١ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ نزیکەی 50 دۆلار دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3357 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 11-8-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 357 دۆلار دابەزی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسەی ئەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و 405 دۆلار بوو.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 569 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 714 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 759 هەزار دینارە.